بکوژی مامۆستاکەی کەرکوک دەستگیرکرا

پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، لە ماوەی 3 كاتژمێردا بكوژی مامۆستاكەی زانكۆ دەستگیركرا و بكوژەكە برای كوژراوەكەیە.

دوای كوژرانی مامۆستایەكی زانكۆ لە گەڕەكی یەكی حوزەیرانی شاری كەركوك، بەشێك لە دەزگاكانی میدیا و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وایانبڵاوكردەوە كە ڕووداوەكە تیرۆریستی بووە و مامۆستاكە لەلایەن ژمارەیەك تیرۆریستەوە كوژراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی پارێزگای كەركوك كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، دەرکەوت براکەی کوشتوویەتی و ڕووداوەكە هیچ پەیوەندییەكی بە تیرۆرەوە نییە.

 پۆلیسی كەركوك دەڵێت، “دوای کۆکردنەوەی کامێرای چاودێریی گەڕەکەکە و وەرگرتنی قسەی شایەتحاڵەکانی نزیک ڕووداوەکە، توانرا بکوژەکە دەستگیربکرێت کە برای کوژراوەکەیە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و ڕایگەیاندووە كە كێشەی خێزانییان هەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەنگال.. بۆردومانەكەی توركیا هەشت شەهید و چوار برینداری لێكەوتووەتەوە

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئاماری قوربانییانی بۆردومانەكەی دوێنێی توركیای بڵاوكردەوە، 12 كەس بوونەتە قوربانی. ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە ڕاگەیەندراوێكدا هێرشەكەی…
Total
0
Share