(ڕاستەوخۆ) ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدرێت

ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ، دووشەممە تیروپشکی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە شاری نیۆنی سویسرا لە بارەگای سەرەکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ئەنجامبدرێت.

ڕێڕوڕەسمی تیروپشکەکە کاتژمێر دوو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، تیایدا یانەکانی بایرن میونشن، ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڕیاڵ مەدرید، مونشنگلادباخ، مانچستەر سیتی، پۆرتۆ، لیڤەرپوڵ، ئاتالانتا، چێڵسی، ئیشبیلیە، دۆرتمۆند، لازیۆ، یوڤانتۆس، بەرشلۆنە، پاریس سانت جێرمان، لایپزیچ بە دوو گروپی جیاواز ڕوبەڕوی یەکدی دەبنەوە.

ڕوبەڕوبوونەوەکان چۆن دەبێت؟

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی یوێفا، هەر یانەیەک لە گروپی یەکەم ڕوبەڕوی یانەیەک لە گروپی دووەم دەبێتەوە، گروپی یەکەم پێکهاتوون لەو یانانەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان پلەی یەکەمی گروپەکانیان بەدەستهێناوە، گروپی دووەمیش ئەو یانانەن بە پلەی دووەم قۆناغی گروپەکانیان تێپەڕاندووە.

هیچ یانەیەکی سەر بە یەک فیدراسیۆن نابێت ڕوبەڕوببنەوە، بۆ نمونە، یانەی شاهانەی مەدرید نابێت ڕوبەڕوی هیچ یانەیەکی دیکەی خولی ئیسپانیا ببێتەوە.

ئەو یانانەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان لەیەک کۆمەڵەدا بوون نابێت ڕوبەڕوببنەوە، بۆ نمونە یانەی چێڵسی نابێت ڕوبەڕوی یانەی ئیشبیلیە ببێتەوە.

ئەگەرەکان

بۆ هەر یانەیەک ئەگەری ڕوبەڕوبوونەوەکان بەهێزە و بەم شێوەیە دەبێت:

مانچستەر سیتی (بەرشلۆنە، ئیشبیلیە، لازیۆ، لایپزیگ، ئاتالانتا، مونشنگلادباخ، ئەتلەتیکۆ)

بایرن میونشن (بەرشلۆنە، ئیشبیلیە، پۆرتۆ، لازیۆ، ئاتالانتا)

یوڤانتۆس (ئیشبیلیە، پۆرتۆ، لایپزیچ، ئەتلەتیکۆ)

چێڵسی (بەرشلۆنە، پۆرتۆ، لازیۆ، لایپزیچ، ئاتالانتا، مونشنگلادباخ، ئەتلەتیکۆ)

دۆرتمۆند (بەرشلۆنە، ئیشبیلیە، پۆرتۆ، ئاتالانتا، ئەتلەتیکۆ)

لیڤەرپوڵ (بەرشلۆنە، ئیشبیلیە، پۆرتۆ، لازیۆ، لایپزیچ، مونشنگلادباخ، ئەتلەتیکۆ)

پاریس سانت جێرمان (بەرشلۆنە، ئیشبیلیە، پۆرتۆ، لازیۆ، ئاتالانتا، مونشنگلادباخ، ئەتلەتیکۆ)

ڕیاڵ مەدرید (پۆرتۆ، لازیۆ، لایپزیچ، ئاتالانتا)

بابەتی پێشتر

سبەی موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەکی پێوەیە

بابەتی پەیوەندیدار