ئینسینی و ناپۆلی تائێستا بێئەنجامن

لۆرینزۆ ئینسینی لەگەڵ خێزانەکەی پشووەکانی هاوینە بەڕێدەکات و چاوەڕوانی پەیوەندییەکە لە سەرۆکی یانەی ناپۆلییەوە.

ئینسینی لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت، وەرزی داهاتوو نرخی دەبێتە بێبەرامبەر و تاوەکو ئەم ساتە ئۆفەری نوێکردنەوەی پێشکەشنەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، جیاوازییەکی زۆر گەورە لەنێوان یاریزانەکە و ئاوریلیۆ دی لاورێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلیدا هەیە، یاریزانەکە دەیەوێت بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بە موچەیەکی باشتر بۆندەکەی نوێبکاتەوە، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی ناپۆلی داوایانلێکردووە بەهەمان موچەی ئێستای کە پێنج ملیۆن یورۆیە بۆندەکەی نوێبکاتەوە.

یاریزانەکە بۆ پێشنیازی دووەم ئامادەیی دەربڕیوە، بەو مەرجەی مافەکانی بڵاوبوونەوەی وێنەکانی پێببەخشن، بەڵام ئاشکرایە دی لاورێنتس چەندین ساڵە لەسەر بابەتی بازرگانیکردن بە یاریزانەکانیەوە کاردەکات، بۆیە پێناچێت بە داواکەی قایلبێت.

ئینسینی حاڵی حازر لەگەڵ خێزانەکەی ماوەی پشووی هاوینە بەڕێدەکات، چاوەڕوانی بۆندی نوێ، یاخود پەیوەندییەکی ئاوریلیۆ دی لاورێنتسە، لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی یانە دەیانەوێت بگەڕێتەوە پاشان دەرگای گفتوگۆکردن بەڕوویدا بکەنەوە.

ئینسینی تەمەن 30 ساڵ بەدرێسی ئیتاڵیاوە ناسناوی یورۆی 2020ی بەدەستهێناوە، نرخی گواستنەوەی 48 ملیۆن یورۆیە و چەندین یانەی گەورەی وەک میلان و یوڤانتۆس ئامادەن بۆندی پێشکەشبکەن، ئەگەر بۆندەکەشی نوێنەکاتەوە، وەرزی داهاتوو بێبەرامبەر دەتوانێت پەیوەندی بە یەکێک لەو دوو یانەیەوە بکات.

بابەتی پێشتر

گاریس بەیل یەکێک لە بەرازیلییەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ کاستیا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ و بارسا دوو بۆندی گەورە لەگەڵ یوڤانتۆس تاوتوێدەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپێ لەگەڵ خلێفی کۆدەبێتەوە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ داوای کۆبوونەوەی لە سەرۆکی یانەکەی کردووە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەزاری…
Total
0
Share