سێ ئەرجەنتینی کاندیدن بۆ پۆستی ڕاهێنەری بەڕازیل

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی ڕاهێنەرێک لە جێگەی “تیتی” بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش سێ ڕاهێنەریان دەستنیشانکردووە.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل سەرقاڵن بە دانوستاندن لەگەڵ چەندین ڕاهێنەر بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە نەیانتوانیوە بە هیچ ڕێککەوتنێک بگەن.

سەرەتا لە کارلۆ ئەنچیلۆتی و جوزێ مۆرینیۆ-وە دەستیانپێکردووە و سەرکەوتوو نەبوون، لە ئێستاشدا دەرگای گفتوگۆکردنیان بە ڕووی سێ ڕاهێنەری دیکەدا کردووەتەوە سەرجەمیان ئەرجەنتینین.

دەستنیشاکراوەکان لە ئێستادا بێکارن، بریتین لە ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام و پاریس سان جێرمان، مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری پێشووی لیدز یونایتد، هەروەها مارسێلۆ گایاردۆی ڕاهێنەری پێشووی ڕیڤەرپلەیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لوتکه‌ی له‌ سیتی برده‌وه‌ و ڕیاڵ یه‌که‌م دۆڕاندنی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، پاریس سان جێرمان یاریی لوتکه‌ی له‌ مانچسته‌ر سیتی…
Total
0
Share