ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی بڕیارێكی حكومەتی عێراق تایبەت بە هێزە ئەمنییەكان دەدات و جەختیشدەكاتەوە، “خانەنشینكردن لە هێزە ئەمنییەكان بەهۆی زیادبوونی كێشەوە لەم قۆناغەی ئێستادا بۆ هەرێمی كوردستان گونجاو نییە”.
بەپێی بڕیارێك كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هێزە ئەمنییەكان دەركراوە هەر ئەفسەرێك كێشی زیاتر بێت لەوەی كە دیاریكراوە دەبێت خۆی داببەزێنێت و ئەگەر ئەوەش نەكرێت خانەنشین دەكرێت.
عوسمان سێدەريی ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەدەر لەو بڕیارەی حكومەتی عێراق تا رادەیەك كاری پێكراوە، دەبێت ئەفسەری هێزە ئەمنییەكان كێش و باڵایان گونجاوبێت، بەڵام بەو شێوەیەی حكومەتی عێراق نەبووە كە ئەگەر كێشیان گونجاو نەبێت خانەنشین بكرێن.
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، “بۆ ئەو بڕیارەی حكومەتی عێراق لەم قۆناغەی ئێستادا بۆ هەرێمی كوردستان گونجاو نییە كە هێزە ئەمنییەكان بەهۆی زیادبوونی كێشیانەوە خانەنشین بكرێن”.