راگرتنی فرۆشتنی دۆلارە هەرزانەكە لە هەولێر پەیوەندی بە مەترسی سپیكردنەوەی پارەوە هەبووە

بەڕێوەبەری ئارتی بانك لە هەولێر رایدەگەیەنێت، راگرتنی فرۆشتنی دۆلارە هەرزانەكە لە هەولێر پەیوەندی بە مەترسی سپیكردنەوەی پارەوە هەبووە”

هەمیلە گەردی، بەڕێوەبەری ئارتی بانك لە هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەوە پێدانی دۆلارە هەرزانەكە لە ئارتی بانكی هەولێر راگیرا و ئەوەش دوای ئەوەی چەند بازرگانێك هەستاون بە ناردنی ژمارەیەك كەس بۆ فڕۆكەخانەكان و تكتیان بۆ كڕیوون و تەنانەت گەشتە ئاسمانیەكەش ئەنجامدەدەن و لەوسەرەوە دەگەڕێنەوە، تەنها لەبەر ئەوەی حەوت ‌هەزار دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بكڕن.

لێدوانەكەی بەڕێوەبەری ئاڕتی بانك لە كاتێكدایە كە پێشتر باس لەوە كراوە، چەندجارێك هەوڵی سپیكردنەوەی پارە لە هەولێر دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: نابێت کۆسپ و تەگەرە بخرێتە بەردەم خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و رایگەیاند تیایدا رایگەیاند، پێویستە مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج…
Total
0
Share