لە قەزای رانیە تەرمی تازەلاوێك دۆزرایەوە، بەرگریی شارستانیی راپەڕین هۆكاری گیانلەدەستدانی بۆ كەوتنەخوارەوە لە شاخێكی ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە تەرمی تازەلاوێك لە شاخی حاجیلەی قەزای رانیە دۆزرایەوە.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تازەلاوەكە بەناوی (یاد وشیار) تەمەن 15 ساڵ لەگەڵ ژمارەیەك هاوڕێدا چووەتە شاخی حاجیلە، هاوڕێكانی گەڕاونەتەوە و ئەو بێ سۆراغ مایەوە.
ئەوەشی وت، “دوای ئەوەی تیمەكانی بنكەی سەركەپكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، تەرمەكەیان گەڕاندەوە و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا، لەوێشەوە رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا”.
وتەبێژەكە ئەوەشی خستەڕوو، قوربانییەكە لە شاخ هەڵدێراوە “كەوتووەتە خوارەوە” و ئەمەش هۆكاری گیانلەدەستدانیەتی.