قائیمقامیەتی بازیان لەبارەی دابەشکردنی نەوتەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

قائیمقامیەتی بازیان رایدەگەیەنێت، رۆژی سێشەممە كه دەکاتە 24ی ئەیلولی 2024 نەوت دەگاتە قەزاکەمان و دەست بە دابەشکردنی دەکەین.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی بازیان ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە و دەڵێت، ”رۆژی سێشەممە كه دەکاتە 24ی ئەیلولی 2024 نەوت دەگاتە قەزاکەمان و سەرەتا له شارۆچكەی ئەڵایی و گەڕەكی ئاشتی و گوندەكانی دەوروبەری هاڵەی مام قادر و داریكەلی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و رۆژانی دواتر بەردەوامدەبێت”.

داوا لە هاوڵاتیان دەکات، ”بە هیچ شێوەیەک جێگۆڕکێ بە شوێنەکانیان نەکەن و هەر بەرمیلێك نەوت کە 200 لیتره نرخی 104 هەزار دینارە، هاوکات بۆ وەرگرتنی نەوتەکەش پێویستە هەر خێزانێک کۆبۆنی نەوتی هەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت پەرلەمان پرسی یەكەمەكان و مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست یەكلابكاتەوە

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوادەکەن بڕگەیەکی دیکە بۆ کۆبونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان زیادبکرێت، لەبارەی  چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکانی…
Total
0
Share