سیروان محەمەد: رۆژانە 8 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی شێوازی كۆكردنەوەی پارەی كارەبا لەبەردەم ماڵان رووندەكاتەوە و جەختیشدەكاتەوە، ” ئێستا رۆژانە 8 كاتژمێر بەسەریەكەوە كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت”.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستا بە دواوە پارەی كارەبای هاوڵاتییان لە بەردەم ماڵاندا وەردەگیرێت و بۆ ئەو مەبەستە جلوبەرگی تایبەت بۆ ئەو كارمەندانە دانراوە كە مانگانە پارەی كارەبا لەبەردەم ماڵاندا كۆدەكەنەوە و لە سبەینێوە پێوەرێكی تایبەت بۆ ئەو كارمەندانە دابینكراوە كە پارەكە كۆدەكەنەوە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە بۆ هاوڵاتییان كە پارەی كارەباكەیان داوە و دواتر خراوەتە سیستمەكەوە و لە ماوەی رابردوودا بەشێكی زۆری هاوڵاتییان گرفتیان لەگەڵ ئەوە هەبووە كە پارەی كارەبایان داوە و گرفتایان هەبووە.

وتەبێژی كارەبای سلێمانی ئاشكراشیكرد، “لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكردووە و رۆژانە هەشت كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بەسەریەكەوە بە هاوڵاتییان دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانییانی بادینان: کابینەکەی مەسرور بارزانی دژە مەدەنی و دیموکراسییە

نوێنەری زیندانییانی بادینان رایدەگەیەنێت، ئەگەر نەوەستێندرێت حكومەت پلانی مەترسیداری هەیە و دەشڵێت، کابینەکەی مەسرور بارزانی دەریخستووە کە چەندە…
Total
0
Share