دوو شەقام لە سلێمانی رووناك دەكرێنەوە

لەسەر داهاتی كارەبا پرۆژەی رووناككردنەوەی دوو شەقام لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەكە لەسەر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با ئەنجامدەدرێت و بریتییه‌ له‌ (رووناككردنه‌وه‌ی دوو شه‌قامی لاوەكی و ژێر پردی ماجدی مۆڵ، هەروەها رووناككردنه‌وه‌ی شه‌قامی شێخ سه‌لام له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا).

ئاشكراشیكرد، ‌بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ 435 ملیۆن و 141 هەزار و 670 دینار و، بڕیارە لەماوەی 210 رۆژدا تەواو بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووس دیاکۆ حسێن لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانەکەی هەولێر دەستگیرکرا

سەنتەری میترۆ لە بارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێکەوە رایگەیاند، “دەستگیركردنی رۆژنامەنوس دیاكۆ حسێن، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێرەوە پێچەوانەی ئازادی…
Total
0
Share