دەستگیرا بەسەر بڕێك خۆراك و پێداویستی ماوە بەسەرداچوودا

لە پارێزگای هەڵەبجە بڕێك خۆراك و پێداویستیی جوانكاری بەهۆی خراپ هەڵگیران ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەردا گیرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لیژنەكەمان سەردانی چەندین ماركێت و سۆپەرماركێت و هەرزانبازاڕ و دوكانێكی مریشك فرۆشیان كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هەڵمەتەكەدا دەستگیرا كۆمەڵێك خواردن و تام و خواردنی لە قوتونراو و بڕێك بابەتی جوانكاریی ئافرەتان كە لە شوێنی شیاو هەڵنەگیرابوون یاخود بەسەرچووبوون و ئاگاداری ئاراستەی چوار شوێنكار كران.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی ڕێنمایەكان رووبەڕووی سزای داخستن یاخود لێپێچینەوەی دیكەی لیژنە دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

تەرمی كۆچبەرێكی كوژراو دەگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سکرتێری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share