سۆران عومەر: تائێستا چارەنووسی مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم نادیارە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە دەنێردرێت و مووچەی مانگی 9 دابەشدەكرێت و دەشڵێت، “تائێستا چارەنووسی مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی مووچەخۆران لە نێوان هەرێم و بەغدادا نادیارە”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغداد 700 ملیار دینارەكە دەنێرێت و مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی پێدابەشدەكرێت.

راشیگەیاند، گرفتەكە لەوەیەدا سێ مووچەی مووچەخۆران دەمێنێت و عێراق بڕیاریداوە پاكتاوی دارایی لەگەڵ هەرێم بكات پێدەچێت پارە بنێرێت ئەگەر نا قەرزدار دەبین و وتیشی، “تائێستا چارەنووسی مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی مووچەخۆران نادیارە و داواكەی ئێمەش ئاراستەی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كراوە و دەڵێت، دەبێت لە بەشە بودجەی هەرێم چارەسەربكرێت و گرفتەكە لەوەدایە پشكی هەرێم لە ئێستادا كێشەی تێدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عێراقدا بڕیاری خەرجكردنی…
Total
0
Share