قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سکرتێری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی و عوساف سەعید

قوباد تاڵەبانی، پێشوازیکرد لە عوساف سەعید سکرتێری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیان تاوتوێی چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی هیندستان کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و باڵیۆز و کونسوڵی هیندستان ئامادەی بوون، باس لە چاکسازی و پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت کرا.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە پێشکەوتنەکانی هیندستان لە بواری حکومەتی ئەلیکترۆنی کرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی پرۆسەی حکومەتی ئەلیکترۆنی لەپێناو نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی پێویستیی بە کەڵکوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی هیندستان هەیە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستیی رێکخستنەوە و بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی بانکی کرد و لەم چێوەیەشدا کە وڵاتی هیندستان زۆر پێشکەوتوون، داوای هەماهەنگی لێکردن.

سکرتێری وەزارەتی دەرەوەی هیندستانش لە کۆبوونەوەکەدا ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و راشیگەیاند، ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لەڕووی گواستنەوەی ئەزمونی ئەو وڵاتە بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە: کارەباکانتتان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و سیتییەکان ئاگاداردەکاتەوە کە ئەگەر سەردانیان نەکەن، کارەباکانیان دەبڕن. لە…
Total
0
Share