کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کرێکارێک لە شاری کەلار، لەکاتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی مارکێتێکدا کارەبا گرتوویەتی و گیانیلەدەستداوە.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (محەمەد شیرکۆ نەسروڵڵا ) لەدایکبووی ساڵی 2005 براوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانیلەدەستداوە”.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، بەوتەی دوکاندارەکە کرێکارەکە لە مارکێتەکەیدا کاریکردووە، لەکاتی پاککرنەوەی ئاوەڕۆی مارکێتەکە بە شیش، کارەبا گرتوویەتی و لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە”.

وتیشی، “لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکیی دادوەریی قەزای کەلار کراوە و خاوەنی مارکێتەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411 بەندکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدێکی زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە

وەفدێکی زۆرینەی لایەنە کوردییەکان لە بەغداد لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی لایەنە کوردستانییەکان بەرنامەی سیاسیی…
Total
0
Share