بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت (5-15) کم لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى کەمێک خێرایی با زیاتر دەبێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.
سەبارەت بە بەرزترین پلەی گەرمای شارەکان کەشناسیی ئاشکرایکرد، “لە هەولێر16: پلەى سیلیزى، سلێمانی: 16پلەى سیلیزى، دهۆک: 16پلەى سیلیزى
کەرکوک:19 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:16 پلەى سیلیزى، زاخۆ:17 پلەى سیلیزى، سۆران:15 پلەى سیلیزى، گەرمیان:21 پلەى سیلیزى دەبێت”.