ئاسایشی سلێمانی باندێکی تەقەکەر و رێگری دەستگیرکرد

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی ئەندامانی باندێکی تەقەکەر و رێگری راگەیاند کە لە پێنج کەس پێکهاتوون.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، ئەو پێنج کەسە کاریان رێگریکردن و تەقەکردن بووە لە هاوڵاتییان.

ئاماژە بەوەکراوە، لەپێناو سەروەریی یاسا و فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتییان، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی توانیان پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن.

تۆمەتبارەکان بریتیین لە ( م، س، ص ) ، ٢-( ه، ب، ک ) ، ٣-( ج، ح، ح ) ، ٤-( س، ە، ر ) ، ٥-( ی، ه، ص ) کە هەستاون بە ڕێگریکردن و وەرگرتنی سەرانە و تەقەکردن لە هاوڵاتییان، لەناوچەکانی تەکیەی کاکەمەند و ئاغجەلەر.

ئەو تۆمەتبارانە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، بە ماددەی (441) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارێکی نوێیان لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەرکرد. وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share