دوو بومەلەرزەی بەهێز توركیای گرتەوە

دوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی زیاتر و نزیك لە 6 پلەی رێختەر پارێزگای هاتای توركیای گرتەوە.

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویكردەوە، بومەلەرزەی یەكەم كاتژمێر 08:04ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە گوڕی 6.4 پلە روویداوە و ناوەندەكەی شارۆچكه‌ی ده‌فنه‌ سه‌ر به‌ هاتای بووه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ لە قوڵایی 16.7 كیلۆمەتردا روویداوە و هەندێك باڵەخانەی داڕماندووە، وەك ئەوەی میدیاكان ئاماژەیان پێدا.

دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ده‌فنه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ پارێزگای هاتای هه‌ژاند و ئه‌مجاره‌ چه‌قه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی سامانداغ و گوڕه‌كه‌ی 5.8 پله‌ بوو.

بومەلەرزەكە لە هەندێك ناوچەی پارێزگاكانی دهۆك و هەولێری هەرێمی كوردستان هەستیپێكرا.

هەندێك لە میدیاكان ئاشكرایانكردووە، لە سوریا، لوبنان و فەلەستین-یش هەستیپێكراوە.

 

بابەتی پێشتر

داڵدەدانی تاوانباران و خەمساردی هێزە ئەمنییەکان هەولێریان کردووەتە شوێنێکی مەترسیدار

بابەتی دواتر

کاروان گەزنەیی: کابینەی نۆ بە ناوی رێکخستنەوەی باج زۆرترین پارە لە خاوەن کارەکان وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share