پۆلیسی كەنەدا: دوو كەس بە چەقۆ كوژران

پۆلیسی كەنەدا ئاشكرایكردووە، “بە چەقۆ دوو كەس كوژراون و پێنجی دیكەش بریندار بوون”، كەسێكیش وەك گومانلێكراو دەستگیر كراوە.

لە تویتەر پۆلیسی كەنەدا ڕایگەیاندووە، “بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی هێرشێكی چەقۆ دوو كەس كوژراون و پێنجی دیكەش برینداربوون، لە شوێنی ڕوداوەكەش كەسێك دەستگیركراوە كە گومان دەكرێت ئەنجامدەری تاوانەكە بێت”.

هێرشەكە لە شاری كیبیك ڕویداوە، پۆلیس داوای لە هاوڵاتییانی شارەكە كردووە لە ماڵەكانیان نەچنە دەرەوە چونكە لێكۆڵێنەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

هێرشەكە لە نزیك ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی لە جەژنی هاڵویندا ڕویداوە، لەبارەی بارودۆخی تەندروستیی بریندارەكانیش پۆلیس هیچی ڕانەگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڕەشەی توند لە جێگری سەرۆكی ئەمریكا كراوە.. ترەمپ دەیویست براوەكانی هەڵبژاردن بڕفێنێت

هەڵكوتانە سەر كۆنگرێس-ی ئەمریكا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپ-ەوە، تەنها خۆپیشاندانێكی ئاسایی نەبووە، بەڵكو “پیلانێكی مەترسیدار” بووە، وەك ئەوەی داواكاری…
Total
0
Share