وڵاتانی ئەوروپا داوا لە هاوڵاتییەکانیان دەکەن نەچنە ئۆکرانیا بۆ شەرکردن بە خۆبەخش

حەوت وڵاتی ئەوروپی لەنێویاندا فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا و ئیسپانیا داوا  لە هاوڵاتییەکانی وڵاتەکانیان دەکەن بەچن بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا بخۆبەخشی، و لەو ڕیزانەدا ناویان تۆمارنەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکی کۆبوونەوەی “ڤاندۆم” کە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا بڵاویکردەوە هاتووە، “ئەو وڵاتە ئەوروپیانە بەیەکدەنگی سووربوون لەسەر نەچوونی هاوڵاتییەکانیان بۆ ڕیزی ئەو کۆمەڵانەی بەشێوەی خۆبەخش دەچنە ئۆکرانیا بۆ شەڕ دژی ڕوسیا.

کۆمەڵەی ڤاندۆم پێکدێت لە وەزارەتی دادی وڵاتانی، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا، لۆکسمبۆرگ و بەلجیکا.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر لە کۆتایی مانگی شوباتدا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پێکهێنانی “فەیلەقی نێودەوڵەتی”ی بۆ پاڵپشتیکردنی سوپای وڵاتەکەی دژی ڕوسیا ڕاگەیاند.

لە سەرەتای مانگی ئازاریشدا وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، نزیکەی 20 هەزار شەڕکەر بەشێوەی خۆبەخش لە وڵاتانی ئەوروپییەوە بەشداری لە شەڕ دژی ڕوسیا دەکەن.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد لە وڵاتەکەی زیاتر لە 20 هەزار شەڕکەر لە 52 وڵاتی جیاوازەوە بەشێوەی خۆبەخش شەڕدەکەن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە موقتەدا سەدرەوە پێگەیشت

بابەتی دواتر

سلێمانی.. خانەنشینێکی دیکە لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نه‌وت 129 دۆلارى تێپه‌ڕاند

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى پێوانه‌یی تۆماركرد و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌سه‌روو 129 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. ئاژانسی…
Total
0
Share