موحسن مەندەلاوی: هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

موحسن مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە دەستیان.

ئەمڕۆ دووشەممە موحسن مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی ئەنجامداو جەختلەوەکرایەوە هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.

ناردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لە کاتێکدایە، لەگەڵ دەرکردنی چەندین بڕیار بەڵام نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە ئاستێکی بەرزدایە.

چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ جێگیرکردنی نرخی دۆلار بە 132 هەزار دیناری عێراقی لە یاسای بودجەدا نرخەکەی دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

 

بابەتی پێشتر

راپۆرتێك.. 900 منداڵ لە سویدەوە رفێندراون و رەوانەی عێراق و سوریا كراون

بابەتی دواتر

سەندیكای رۆژنامەنووسان: كاری رۆژنامەوانی لە هەرێم پێیناوەتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share