سەندیكای رۆژنامەنووسان: كاری رۆژنامەوانی لە هەرێم پێیناوەتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە

بەرپرسێكی سەندیكای رۆژنامەنووسان هۆشداری لە دۆخی مەترسیداری كاری رۆژنامەوانی لە هەرێم دەدات و دەڵێت، ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەوانی لە هەرێم بە تەواوی بەرتەسك كراوەتەوە.

بژار حه‌كیم، جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایگه‌یاند، “كاری رۆژنامه‌وانی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێیناوه‌ته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه‌ و ئازادیی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی له‌ هه‌رێم به‌ته‌واوی به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه‌”.

سایتی فەرمی یەكێتی لە زاری بژار حەكیم وتیشی، “به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داكۆكی له‌ مایكی رۆژنامه‌نووس و ئازادی مایكی رۆژنامه‌نووسان-ه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت، به‌شێك له‌وانه‌ی پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت رۆژنامه‌نووسی راسته‌قینه‌ن و رۆژ له‌دوای رۆژیش پێشێلكاری به‌رامبه‌ریان له‌ زیادبووندایه‌”.

لێدوانی ئەو بەرپرسەی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەكاتێكدا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش نیگەرانی خۆی لە پاشه‌كشێی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادیی راده‌ربڕین و راگه‌یاندن له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشانداوە.

ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ نوێترین هۆشداریدا كه‌ له‌ په‌یجی ره‌سمی كونسوڵخانه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت، “ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌ پشتیوانیكردن له‌ ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی راگه‌یاندن و پێیوایه‌ پێویسته‌ رۆژنامه‌نووسان و ناوه‌نده‌ میدیاییه‌كان رێگه‌یان پێبدرێت هه‌واڵه‌كان بگه‌یەنن به‌بێ ترس له‌ چاوترساندن و هه‌راسانكردن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌”.

هیكس ئەوەشی وت، “له‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانییه‌كانمان له‌باره‌ی پاشه‌كشێی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادیی راده‌ربڕین راگه‌یاندووه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان بین ده‌بێت راستییه‌كان بڵێین و باسی بكه‌ین”.

بابەتی پێشتر

موحسن مەندەلاوی: هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی دواتر

ئامێری ئاگاداركەرەوەی جەستەیە.. كێشە تەندروستییەكان لە گوێ-وە دەستپێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق ناكات

فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناكات و هۆڵی دانیشتنه‌كانى به‌جێهێشتووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ به‌غداده‌وه‌…
Total
0
Share