ئەو کۆچبەرەی بە تابوت لە فەرەنساوە خۆی گەیاندە بەریتانیا

گەنجێکی پۆڵەندی بە رێگەی کۆچی نایاسایی دەیەوێت لە وڵاتی فەرەنساوە خۆی بگەیەنێتە بەریتانیا، بۆ ئەمەش تابوتێک بەکاردەهێنێت.

گەنجە پۆڵەندییەکە تەمەنی 17 ساڵانە، ئۆتۆمبێلێک بە بڕی نۆ هەزار پاوەنی بەریتانی لە فەرەنساوە بەکرێ دەگرێت و تابوتێکی دەخاتە سەر و خۆیشی دەچێتە تابوتەکەوە، تا بتوانێت بەو شێوەیە خاڵەکانی پشکنینی نێوان ئەو دوو وڵاتە ببڕێت.

دوای ئەوەی لە یەکێک لە خاڵە پشکنینەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا پشکنین بۆ تابوتەکە دەکرێت، گەنجەکەی بە زیندوویی لێدەردەهێندرێت و لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە  دەستگیردەکرێن.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە پیاوێکی رۆمانی بوو، لەبەردەم دادوەر بێئاگایی خۆی لە پیلانی ئەو گەنجە دەربڕی، بەڵام ئەمە باوەڕیان بە دادگا نەهێنا و سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

 

 

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندیی پێڵاوی زێڕین: هالاند ڕکابەرانی بەجێهێشتووە

بابەتی دواتر

راپۆرتێك.. 900 منداڵ لە سویدەوە رفێندراون و رەوانەی عێراق و سوریا كراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share