پشووی دەروونی باشترینە ببەخشرێتە خوێندكار لەماوەی تاقیكردنەوەكاندا

هاوكات لەگەڵ دەستپێكی تاقیكردنەوەكاندا باوان هەوڵ بۆ ئامادەسازیی رۆڵەكانیان دەدەن، لەكاتێكدا ئەو ماوەیە فشارێكی زۆریان دەكەوێتەسەر و پێویستیان بە تەركیزكردنی زۆرتر هەیە.

زۆرجار باوان هاوكارییان دەكەن لە كۆشكردن یان هانیاندەدەن بۆ ئەوە، بەڵام شارەزایان دووپاتیدەكەنەوە ئەوەی خوێندكار زۆرتر پێویستی پێیەتی لەماوەی بەر لە تاقیكردنەوەكان و لەكاتی ئەنجامدانیدا پشووی دەروونییە.

زۆر سروشتییە خوێندكار لەژێر فشاردا بێت، بەڵام پێویستە ئەو فشارە نەبێتە تۆقین لە تاقیكردنەوە، كە ئەمە وایلێدەكات لەگەڵیدا بمێنێتەوە تەنانەت لە ساڵانی خوێندنی زانكۆییشیدا، یان تەنانەت دواتریش لەكاتی گەڕان بۆ كار بۆ نمونە یاخود پێشكەشكردنی پرۆژەدا.

زۆرجار ئەوەی گرفتەكەیان زیاددەكات، مامەڵەی خراپی باوانە، كە وا لە خوێندكاران دەكەن ترس و نیگەرانییەكانیان زیادبكات و ئەمەش ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت، لەجیاتی دڵنەوایدانەوەی و بواردان پێی بۆ خۆسەلماندن.

لەم چێوەیەدا دكتۆر ریما بجانی، راوێژكاری دەروونی دەڵێت:
– هەستكردن بە فشار هاندەرە، بەڵام پێویستە نەبێتەهۆی ترس و رێگریی راستەقینەی بەردەم ئامانجەكان.

– پێویستە ژینگەیەكی هاندەر بخوڵقێندرێت، كە هاریكاری خوێندكار بێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەكە.

– پێویستە پاڵنەر هەبێت بۆ متمانەی خوێندكار بە خۆی و تواناكانی.

– پێویستە رەچاوی ئەوە بكرێت كە خوێندكار نەخرێتە ژێر فشارەوە.

– رێكخستنی كات و شێوازی ژیانی تەندروست دوو كاری زۆر گرنگن.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ دەستی بەسەردادەگیرێت

بابەتی دواتر

دەستدەكرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share