باشترین ڕێگای هەڵگرتنی سەوزەكان بۆ وەرزی زستان كامەیە؟

پسپۆڕێكی بواری خۆراك دەڵێت، هەوڵدان بۆ هەڵگرتن و پاراستنی سەوزە و خۆراك لەڕێی خوێ پیاكردنیەوە، دەیانكاتە بەرهەمێكی زیانبەخش.

میخائیل گینزبۆرگ، پسپۆڕی ڕوسیی بواری خۆراک باشترین شێواز بۆ هەڵگرتنی ئەو سەوزە و میوانەی لە هاویندا بەرهەمدێت، بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا بەکاربهێنرێت بەبێ ئەوەی پێکهاتەکەیان تێکبچێت ئاشكرادەكات.

ئەو دەڵێت، ئەو سەوزە تازانەی لە گوندەكاندا دەچێندرێن، چەندین تایبەتمەندیی سوودبەخشیان هەیە بۆ جەستە، بەڵام ئامادەکردنی نادروست بۆ پاراستنیان تا زستان، زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەریی خراپیان لەسەر تەندروستی و ژیان هەبێت. ئەمەش بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە بەکارهێنانی خوێ وەک ماددەی پارێزەرەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زیادكردنی خوێ بۆ بەرهەمی هەڵگیراو كێشەیە. کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەمەنی چاوەڕوانکراو هەیە، چونکە بەشداردەبێت لە زیادكردنی بەرزیی فشاری خوێنی خوێنبەرەکان لە مرۆڤدا”.

بە وتەی ئەو دەتوانرێت كەلەرم و خەیاری ناو سركە لەو یاسایەی سەرەوە بەدەربكرێت.

پسپۆڕەكە وتی، “كەرم و خەیاری ناو سركە جیاوازە، چونکە لەم حاڵەتەدا بەرهەمەکە تایبەتمەندی بەسوود پیشان دەدات”.

لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، بەڵام بەهۆی زۆریی ڕێژەی کلۆریدی سۆدیۆمەوە، ناتوانرێت ئەم خۆراکە بە تەندروست ناوببرێت. خۆراکە تەندروستەکان بە قوتوکردن و پاراستنی بە خوێ بەرهەم ناهێنرێن. ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر هیوامان وایە بەمشێوەیە بەرهەمێک بەدەستبهێنین کە سوودی هەبێت بۆ تەندروستی، ئەوا هەڵە دەکەین. ئەگەر هیواشمان هێشتنەوەی تایبەتمەندییە سوودبەخشەکانی بەرهەمە ئەسڵییەکەشمان هەبێت، ئەوا تا ڕادەیەک هەڵەین”.

دووپاتیدەكاتەوە، باشترین ڕێگە بۆ پاراستنی سەوزەی هاوینە بۆ بەکارهێنان لە زستاندا بریتییە لە بەستن، چونکە لەم حاڵەتەدا لانیکەم هیچ شتێکی زیانبەخش لە پێکهاتەی بەرهەمەكەدا نابێت.

س: نۆڤۆستی

بابەتی پێشتر

لەکاتی هەوڵی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنیان سێ کۆچبەر لە نەمسا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی: قەیرانی سیاسی نابێتە کێشە بۆ مووچە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share