رێواز فایەق باسی دەستپێشخەرییەكی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەكات

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سوپاسی دەستپێشخەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات لە بەرامبەر ئەو كرانەوەیەی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیانە و دەڵێت، “دەستپێشخەریی كراوە هەردوو مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە كۆببنەوە”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی كوردستان، رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان باسی هەوڵەكانی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی تایبەت بە پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كرد و رایگەیاند، سوپاسی دەستپێشخەری و ئەو كرانەوەیە دەكەم كە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەستەی كارگێڕیی حزبەكەوە ئاراستەمان كراوە سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەو پێیەی هەڵبژاردن پرسێكی نیشتمانیی گرنگی گشتییە”.

وتیشی، كات لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان نییە و بەپێویستی زانی ناكۆكییەكان وەلابنرێن و ئاشكرایكرد، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، گەیشتوون بەو بڕوایەی كە پێویستە كۆبوونەوەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەستپێبكەنەوە.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەختیكردەوە كە لەگەڵ كارگێڕیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا رێككەوتوون هەردوو مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردن و رێككەوتنی هەموو هێز و لایەنەكان لەبارەی هەڵبژاردن، یاسای هەڵبژاردن و لیستی دەنگدەران.

بابەتی پێشتر

تورکیا ئامارێکی نوێی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی راگەیاند

بابەتی دواتر

چۆن بایدن بە نهێنی خۆی گەیاندە کیێڤ؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share