چۆن بایدن بە نهێنی خۆی گەیاندە کیێڤ؟

ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن لە رێگەی شەمەندەفەرەوە لە سنووری پۆڵەنداوە بەرەو کیێڤ بەڕێکەوتووە و نزیکەی 10 کاتژمێر بە ڕێگاوە بووە دواتر لە رێوشوێنێکی ئەمنی توندا بەرەو کۆشکی ماریانسکی بەڕێکەوتووە.

بایدن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بڕیاریدا نیو ملیار دۆلاری دیکە وەک هاوکاری پێشکەش بەو وڵاتە بکات.

لە میانەی گەشتەکەی بایدن، زەنگی ئاگادارکردنەوە لەناو کیێڤ و دەوروبەری لێدران، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بەبوونی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر شارەکە نەکراوە.

رۆژی 24ی ئەم مانگە، ساڵێك بەسەر هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تێدەپەڕێت، تا ئێستاش هیچ ئاماژەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە لە ئارادا نییە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

رێواز فایەق باسی دەستپێشخەرییەكی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەكات

بابەتی دواتر

بایرن بێکێشە نییە.. کورسییەکەی ناگیلسمان لەسەر ئاگرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share