وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە سلێمانی سێ كەس برینداربوون

ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود ڕوویدا و زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە.

بەپێی وتەی ڕائید ئاوات خواڕەحم ئەفسەری هاتوچۆی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەكە، هۆكاری ڕووداوەكە تیژڕەویی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری ئیمپالا بووە كە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی تردا و دواتر وەرگەڕاوە و ستوونێكی كارەبا و سێ درەختی شكاندووە.

لەبارەی زیانە گیانییەكانی ڕووداوەكەوە، پلەدارەكەی هاتوچۆی سلێمانی بۆ “ئێستا” دوا و وتی، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێرێك و دوو سەرنشین برینداربوون و بۆ چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

بابەتی پێشتر

"قۆناغێکی نوێ لە وێنەگرتندا".. شاومی مۆبایلێکی نوێ دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share