كارەكانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری راگیران

بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكاتەوە سبەینێ یەكشەممە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە كارەكانيان راگرتووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی ‎بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەكات كە سبەینێ یەكشەممە سەردان نەكەن بە مەبەستی ڕاییكردنی مامەڵەكانیان لەبەرئەوەی لە ئێستادا بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە كارەكانمان ڕاگرتووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎لە كاتی كردنەوەی بەشی مۆڵەت لە رۆژانی داهاتوو و دووبارە راییكردنەوەی مامەڵەكانتان لە پەیج و ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنین و ‎هەروەها ئەو هاوڵاتییانەی كە رۆژی پێنجشەممە نیوەی مامەڵەكانیان تەواوكراوە بە هەمانشێوە سبەینێ سەردانی بەشی مۆڵەت نەكەن تا ئاگاداركردنەوەی داهاتوومان.

بابەتی پێشتر

یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرا

بابەتی دواتر

ژنێكی تەمەن 22 ساڵ لەلایەن هاوسەری پێشووی لەناو بازاڕدا كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازاڕی عەسڕی كرایەوە

دوكانداران و كاسبكارانی بازاڕی عەسڕی لە سلێمانی، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، گەڕانەوە…
Total
0
Share