ژنێكی تەمەن 22 ساڵ لەلایەن هاوسەری پێشووی لەناو بازاڕدا كوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ژنێك لەلایەن هاوسەری پێشووی لەناو بازاڕی قوشتەپە كوژرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداركرانەوە لەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە سنووری قوشتەپە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵەر گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەست بە لێكۆڵینەوە كرا و لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كەوا ژنێكی تەمەن 22 ساڵ، لەلایەن هاوسەری پێشووی تەمەن 26 ساڵ، لەناو بازاڕی قوشتەپە لەسەر كێشەیەكی كۆنی نێوانیان بە گوللە لێی دراوە و گیانیلەدەستداوە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخرا و ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كرا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت زۆرێك لە كێشەكانی هەرێم و بەغداد چارەسەردەبن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆران پێشتر هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە و دەشڵێت، “بە…
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانی كۆكەرەوەی خاشاك: پارەمان بۆ خەرجنەكرێت كاركردنمان بەرەو وەستان دەڕوات

كۆمپانیاكانی كۆكەرەوەی خۆڵ و خاشاك دەڵێن، وەزارەتی دارایی پێچەوانەی گرێبەستەكانی نێوانیان لە خەرجكردنی پێشینەكانیان بڕیاریداوە و هۆشداریشدەدەن ئەگەر…
Total
0
Share