کەسێک لە ناحیەی چوار قوڕنە بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک لە ناحیەی چوار قوڕنە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و کوژراوە،

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کەسەی کە کوژراوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و ئێمەش لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە”.

بەپێی زانیارییەکان ڕوداوەکە لە نزیک کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی چوار قوڕنە ڕویداوە و لە ئۆتۆمبیلێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە کەسێک کراوە و کوژراوە.

لە ماوەی حەفتەیەکدا ئەوە سێهەمین ڕوداوی کوشتنە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕۆژی 22 ی ئەم مانگە، لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا گەنجێکی تەمەن 33  ساڵ لە ناحیەی حاجیئاوا درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا، هاوکات ڕۆژی 16ی ئەم مانگەش پۆلیسێکی دارستان لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژرا و دواتر شەش کەس لەسەر ئەو ڕوداوە دەستگیرکرا،

بابەتی پێشتر

کازمی: لەسەر ڕوداوی نەخۆشخانەکە دەستمان کردووە بە دیاریکردنی کەمتەرخەمەکان

بابەتی دواتر

منداڵەکانی پێشمەرگەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا 678 سەرپێچی تۆمارکراون و…
Total
0
Share