لەدوای ئەوەی جانتاكەی لە ئاشتی هەورامییەوە رادەستكرا، كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكان لە كابینەی نۆیەم جگە لە بەڵێنی بڕینی دەستی گەندەڵكاران، خەونی گەیاندنی نەوتی سپی بۆ دانیشتووانی سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دروستكرد، بەڵام زۆری نەخایاند خۆی و بەڵێن و خەونەكان ماڵئاواییان كرد و دەوترێت هۆكارەكەی قەڵەمڕەویی و دەسەڵاتە بێسنوورەكانی غەزالە هوستانی بووە.
غەزالە هوستانی كە دانیشتووی هەولێرە و كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان و دەزگای پاراستن-ە، لە كابینەی نۆیەمدا بە هەوڵی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ئێستای پارتی و رانیه هه‌ورامى، راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى ئابورى بە بەڕێوەبەری بەشی گرێبەستە نەوتییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەستنیشانكرا.
لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا غەزالە، بەبێ گەڕانەوە بۆ كەمال ئەتروشی وەزیری ئەوكاتی سامانە سروشتییەكان هەوڵیدا هەمواری ئەو گرێبەستانە بكاتەوە كە پێشتر لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان واژووكراون.
ئەو كارەشی بەپێی ئەو دەسەڵاتە رەهایە بووە كە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتەوە پێیدراوە بۆ واژووكردنی هەر گرێبەستێكی نوێ لە بواری نەوت، بە مەرجێك لە بەرژەوەندیی پارتی و باڵەكەی خۆی لەناو بنەماڵەی بارزانی بێت و ئەوان لە وردەكاری ئەو گرێبەستانە ئاگاداربن.
دەسەڵاتەكانی غەزالە بووە هۆی نیگەرانی كەمال ئەتروشی، لە ئاكامیدا لە مانگی كانونی دووەمی 2022دا بۆ ماوەی دوو مانگ هەرێمی كوردستانی بە بیانووی ناجێگیریی باری تەندروستییەوە جێهێشت، بەڵام بە فشاری مەسرور بارزانی جارێكی دیكە گەڕایەوە و لە وەزارەت دەستبەكاربووەوە.
بەڵام دەستبەكاربوونەوەكەی هێندەی نەخایاند بەهۆیەوە بەهەمان بیانووی تەندروستی لە 25ی ئایاری 2022 دەستلەكاركێشانەوەی راگەیاند و بەڕێوەبردنی وەزارەتەكە بە وەكالەت سپێردرایە كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا.
غەزالە، كە وەك دۆسیەی نەوت زانیارییەكی ئەوتۆ لەبارەیەوە نازانرێت، دەوترێت خاوەن بڕوانامەی نێودەوڵەتییە لە بواری “گرێبەستە نەوتییەكان”دا، بەڵام گومانی لەسەرە. بەپێی زانیارییەكان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمان له كه‌س وه‌رناگرێت، ته‌نانه‌ت له وه‌زیرى ئێستاى سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، بەڵكو تاكه‌كه‌س كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاى بریتییه له خودى مه‌سرور بارزانى، ئەمەش هۆكاری دانانیەتی لەو پۆستەدا و زانیارى هه‌یه كه ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ى ساخته‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه دۆسیەكەی له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كاندا ناڕوونه.
یەكێكی دیكە لە جیاوازییەكانی غەزالە كە وایكردووە مەسرور بارزانی بەدڵیبێت ئەوەیە كە لە مامەڵەكردن لەگەڵ دەوروبەرەكەیدا رەق و توندە، به‌هۆى ره‌قیى ره‌فتارەكانیەوە، چەندین جار بۆتە شەڕ و کێشەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی کوردستان و بەهۆی قسە نەشیاوەکانى هەندێك پەرلەمانتار پێیانوتووە، “نابێت جارێكى تر بچێته‌وه پەرلەمان”.
خاڵێكی دیكە كە لە تایبەتمەندییەكانی مەسرور بارزانی نزیكیدەكاتەوە، وەك ئەو جیاوازیكردنە لەنێوان شارەكاندا، بەتایبەت بێبەشكردنی سلێمانی، هه‌ر ئه‌و رێگربووە لەوەی نەوتی پاڵێوراوی كار گروپ به‌شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك بگاته شارەكە، بیانووى سه‌ره‌كیشی بۆ ئه‌م بابه‌ته بریتیه له‌وه‌ى، “سلێمانى دووره، بۆیه نه‌وتى بۆ نانێرێت”.
وەزیرە سێبەرەكەی سامانە سروشتییەكان دەیەوێت كۆمپانیا بیانییەكان زیاتر زاڵ ببن بەسەر كەرتی نەوتی هەرێم و رۆڵی كۆمپانیا ناوخۆییەكان كەمبكاتەوە یاخود هەر نەیانهێڵێت.
جێدەست و هەنگاوەكانیشی بە روونی دەركەوتووە، له سه‌رده‌مى ئه‌ودا هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه له 470 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌وه بۆ 394 هه‌زار به‌رمیل، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ مامەڵەی ناشارەزایانە و تێگەیشتنیەوە كە پێیوایه به‌ڕێوه‌بردن ته‌نها خۆسه‌پاندنه.
جێدەستی دووەمی بۆ یەكەمجار بەشداربوونی بوو لەو شاندەی هەرێمی كوردستان كە ئێوارەی شەممەی رابردوو 11ی شوبات سەردانی بەغدادی كرد، ئامانجی یەكەمی سەردانی شاندەكە كۆبوونەوە بوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، بەڵام ئەو كۆبوونەوەیە بەبێ ئامادەبوونی وەزیر ئەنجامدرا و شاندەكەش بێ ئەنجام گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.