لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەکە دوو ملیۆن دۆلار و چوار ملیۆن لیرەی تورکیی ساختە دۆزرانەوە

تیمەکانی گەڕان و دۆزینەوەی ئەوانەی لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەکەدا ماونەتەوە، لە نزیک کەسێکەوە دوو ملیۆن دۆلاریان دۆزییەوە و رادەستی پۆلیسیان کرد.

کافێر یەڵماز بەرپرسی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی غازی عەنتاب رایگەیاند، “سەرەتا هەوڵماندا هاوڵاتییان لەناو داروپەردوودا رزگاربکەین، دواتر کەلوپەلی بەنرخمان دۆزییەوە، لەنێویاندا زێڕ و پارە، لە یەکێک لە گەڕانەکاندا بڕی دوو ملیۆن دۆلار دۆزراوەتەوە.

کارمەندێکی شارەوانی بە ناوی مەهمەت ئۆزبەر ئۆسلۆ، کە میدیاکانی تورکیا ناوی ئەو شارەیان ئاشکرانەکردووە کە تێیدا بووە، جانتایەک کە چوار ملیۆن لیرەی تورکی تێدابووە دۆزییەوە و رادەستی پۆلیسی کرد، دواتر دەرکەوت ئەو بڕە پارەیە ساختەکراوە.

لە 14ی شوباتدا، رزگارکەرانی تیمێکی روسی لە کاتی کاری لابردنی داروپەردودا لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە تورکیا، مەنجەڵێکیان دۆزیەوە کە 150 هەزار دۆلاری تێدابووە ، رادەستی پۆلیسیانکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بۆ عێراق: کشاندنەوەی ئەنساروڵڵا و حوسییەکان لە لیستەکە تووشی بێئومێدییەکی گەورەی کردین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کشاندنەوەی حزبوڵڵای لوبنانی و ئەنساروڵڵای یەمەن لە لیستی سڕکردنی سامانی ئەو لایەنانەی پشتیوانی…
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
Total
0
Share