بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە ئاڵوگۆڕی دۆلار بە نرخی فەرمی، فڕۆكەخانەی سلێمانی گەشتیاران ئاگاداردەكاتەوە.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەو گەشتیارانەى دەیانەوێت سوودمه‌ندبن له گۆڕینه‌وه‌ی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) پێویستە چوار کاتژمێر پێش ئەنجامدانى گەشتەکەیان لە تێرمیناڵى فڕۆکەخانە ئامادەبن.
گۆڕینەوەكە بە نرخی فەرمی له‌لایه‌ن نوسینگەی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەناو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت، وەك ئەوە لە روونكردنەوەكەدا هاتووە.