لە رۆژانی داھاتوودا پرۆسەی دەرھێنانی پاسپۆرت لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکاتەوە و كۆمپانیایەكی ئەوروپی دەفتەری پاسپۆرت چاپدەكات.
ماوەیەكە پرۆسەی دەرهێنانی پاسپۆرت راگیراوە و لەبارەی دووبارە دەستپێكردنەوەی پرۆسەكەوە، عەمید سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو شاندێكیان دەچێتە بەغداد بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە و وتیشی، “وەزارەتی ناوخۆی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەوروپیدا کردووە بۆ بەرھەمھێنانی دەفتەری پاسپۆرت”.
لەبارەی هۆكاری راگرتنی دەرهێنانی پاسپۆرتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی سلێمانی جەختیكردەوە كە بەھۆی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت و چەند گرفتێک لە کارگەی بەرھەمھێنانی دەفتەری پاسپۆرت لە بەغداد، ماوەی نزیكەی 50 رۆژە پرۆسەی دەرکردنی پاسپۆرت لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان راگیراوە.
عەمید سالار عەبدوڵڵا ئاشكراشیكرد، لە ماوەی 10 رۆژی داھاتوودا پرۆسەی دەرکردنی پاسپۆت دەستپێدەکاتەوە و ھاوڵاتییان دەتوانن دەست بە مامەڵەی بەدەستھێنانی پاسپۆرت بکەن و دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.