مردنی ژنێك لە هەولێر كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

گیانلەدەستدانی ژنێك لە “نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی هەولێر” دەنگدانەوە و كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە، لە لایەك ستافی نەخۆشخانەكە بە كەمتەرخەم و هۆكاری مردنی تۆمەتباردەكرێن و لە بەرامبەریشدا نەخۆشخانەكە روونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ بەشێك لە چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە ژنێك بەهۆی کەمتەرخەمیی “نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی هەولێر”ـەوە گیانیلەدەستداوە.

لە وەڵامی ئەوەدا، “نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی هەولێر” روونکردنەویەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی ناڕاست لە چەند سۆشیال میدیایەك کە گوایە ئافرەتێك بەهۆی کەمتەرخەمیی نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە، لێرەوە روونی دەکەینەوە کەوا بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەم نەخۆشە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ماڵەوە ژانی سکی هەبووە، دواجار کە بارودۆخی زۆر تونددەبێت ئینجا بە پەلە دەیهێننە نەخۆشخانە دەستبەجێ پشکنینی بۆ دەکرێت و دەردەکەوێت سكی پڕە لە دەرەوەی منداڵدان و دەستبەجێ دوو کانیولای بۆ دادەنرێت و پشکنینی خوێنی بۆ دەکرێت، دەردەکەوێت رێژەی خوێنی زۆر کەمە و هیمۆگلۆبینی گەیشتووەتە خوار سێ”.

روونكردنەوەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە “راستەوخۆ دوای رەزامەندیی بنەماڵە لەبەر مەترسیداریی حاڵەتەکە، نەخۆشەكە براوەتە ژووری نەشتەرگەری و کاری پێویستی بۆ کراوە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی لە سەردانیکردنی نەخۆشخانە بارودۆخەکەی irreversible shock  بووە، دوای نەشتەرگەری لە یەکەی چاودێریی چڕ خەوێندراوە”.

نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی هەولێر راشیگەیاندووە، “دووپاتی دەکەینەوە کەوا ئەوەی لەسەر ئەرکی نەخۆشخانە و  پزیشکان و کارمەندان بووە کراوە بەڵام دواکەوتن هۆکاری مردنەكە بووە”.

بابەتی پێشتر

دەرهێنانی پاسپۆرت دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی داوای 84.5 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریی توركیا و سوریا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرەكەی شەوی رابردووی شەقامی سالم دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ تۆمەتباری‌ رووداوەكەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ شەقامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانیان دەستگیركرد.…
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكرانەوە و رۆژانی پێنجشەممە و هەینی نمەباران و تاوەباران روو لە هەرێم دەكەن. كەشناسیی…
Total
0
Share