ئەو شاخەوانەی لە چیای زمناكۆ رزگارکرا تەندروستیی جێگیرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكرد، ئەو شاخەوانەی ئەمڕۆ هەینی لە چیای زمناكۆ كەوتەخوارەوە و دواتر رزگارکرا، ئێستا تەندروستیی جێگیرە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەكی وەرزشەوان لە كۆمەڵەی شاخەوانانی سلێمانی بە ناوی (جەلال سەعید فەتاح)، لە شاخی زمناكۆ كەوتەخوارەوە و برینداربوو، تیمی بەرگریی شارستانیی قەزای دەربەندیخان بە هاوكاریی تیمی فڕۆكەوانیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، بەهانایەوە چوون و توانییان بە هێلیكۆپتەر بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، “لە نەخۆشخانەی شار لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنەوە، فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ شاخەوانەكە کرا و لە ئێستادا تەندروستیی جێگیرە”.

پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویكردبووەوە، لە كاتی گەشتێكی كۆمەڵەی شاخەوانیی سلێمانی بۆ چیای زمناكۆ لە نزیك دەربەندیخان، یەكێك لە ئەندامانی كۆمەڵەكە كەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە مەبەستی چارەسەركردنی.

بابەتی پێشتر

گوماندەكرێت زیندانییانی بادینان "تیرۆری بایۆلۆجی" كرابن

بابەتی دواتر

دەرهێنانی پاسپۆرت دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا

ئەندامێكی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. بەرهەم…
Total
0
Share