بافڵ جەلال تاڵەبانی: ھەر کارێکی تاوانکاریی دژ بە سەقامگیری بێت ڕووبەڕووی دەبینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، هێرشكردنەسەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەركۆنە دەكات و دەڵێت، “ھەر کارێکی تاوانکاریی دژ بە سەقامگیریی سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیانی عێراق بێت ڕووبەڕووی دەبینەوە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بۆ مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، “بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین كە کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مایەی نیگەرانیی قووڵمانە.”

جەختیكردووەتەوە، “ھەر کارێکی تاوانکاریی دژ بە سەقامگیریی سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیانی عێراق بێت ڕووبەڕووی دەبینەوە و بەھەموو ھێزمانەوە کاردەکەین بۆ سەروەریی عێراق و ھەرێم.”

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا ئەوەشی وتووە، “ئەم ڕووداوە پێمان دەڵێت کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییە براوەکانی ھەرێم و عێراق پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندیی ھاوبەش کاربکەین بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی چاکساز و خزمەتگوزار و ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەوانەی پێشێلی یاسا دەکەن و دەبنە ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتنی وڵاتدا”.

هەروەها دەڵێت، “دووپاتیشی دەکەینەوە سەقامگیریی سیاسی و ئاسایش و ئارامی لای ئێمە ھێڵی سوورن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێراکانی تیژڕەوی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی پەیوەست بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی. ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share