وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراویی UNHCR نەتەوەیەكگرتووەكان، بۆ پلانی كار و پڕۆژەی هاوبەشی ساڵی 2023 پێویستیان بە 22 دوو كەس هەیە كە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن، بەم شێوەیە دابەشكارییە جوگرافیە، پارێزگای سلێمانی چوار كەس و پارێزگای هەولێر هەشت كەس، پارێزگای دهۆك 10كەس،
بەم مەرجانەی خوارەوە:-
1.دەرچووی بەشەكانی كۆمەڵناسی و یاسا و دەرونناسی بێت ئەزموونی كاری لەو بوارانە هەبێت.
2. ئەزموونی كاركردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.
3. پێویستە زمانی كوردی و عەرەبی بزانیت و زمانی ئینگلیزی بزانێت چانسی زیاترە.
4. نابێت كەسەكە هیچ پابەندییەكی هەبێت واتا فەرمانبەری حكومی و ئەهلی نەبێت.
5.پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەكان و تاوانە ئابڕوبەرەكان.
6. كێشەی هاتوچۆی لە نێو شارەكانی هەرێم نەبێت.
7. شارەزایی تەواوی لە بەرنامەكانی كۆمپیوتەر هەبێـت
بە تایبەتی مایكرۆسۆفت و ئۆفیس.
8. گرێبەستەكە بۆ ماوەی 10 مانگ دەبێت.
9. مووچەكەی لەلایەن ڕێكخراوی UNHCR دابیندەكرێت، بە مانگانەی 400 چوار سەد هەزار دیناری عێراقی.
هەركەسێك ئەو مەرجانەی تێدایە و ئارەزووی كاركردنی هەیە، با لە ماوەی هەفتەیەك CV كەی بۆ ئیمێڵی [email protected] بێنرێن، یاخود بەدەست بیگەێنێتە دەستمان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شەقامی 60 مەتری هەولێر.