نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیدا پشتیوانمان بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان

ئەمڕۆ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژیش دەڵێت، “سەرۆكی یەكێـتی بەڵێنیدا بەدەم كێشەكانمانەوە بێت و پشتیوانمان بێت لە چارەسەركردنی كێشەكانمان لە رێگای تیمی یەكێتی لە حكومەت و لەسەر ئاستی حزبیش كاری پێویست دەكەن”.

دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەك نوێنەری سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كۆبووینەوە و كە ماوەی چەند ساڵێكە هیچ وانەبێژێك دانەمەزرێندراوە و زیاتر لە 33 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و 25%ی سێكتەری پەروەردە پێكدەهێنین.
وتیشی ، “زیاتر لە 600 یاداشتمان ئاراستەی حكومەت كردووە و چەندین دیدار و كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و هیچ ئەنجامێكی نەبووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیدا بەدەم كێشەكانمانەوە بێت و پشتیوانمان بێت لە چارەسەركردنی كێشەكانمان بۆ ئەوەش لە رێگای تیمی یەكێتی لە حكومەت و لەسەر ئاستی حزبیش كاری پێویست دەكەن، وتیشی “ئێمە هانا بۆ هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەبین كە كێشەكانمان بۆ چارەسەردەكەن”.

بابەتی پێشتر

بەشدارحەسەن: لە هەولێر بەندكراوان لە بەڕێوەبەری چاكسازی دەترسن

بابەتی دواتر

چین قەبارەی هاوردەکردنی نەوتی عێراقی بۆ وڵاتەکەی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share