دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە هەڵمەتێكدا دەستیگرت بەسەر بڕی 18.000 دۆلاری ساختەدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای دەستكەوتنی زانیاریب ورد لەسەر باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە هێزەكانی ئاسایشی راپەڕین لە 10ی 5ی 2023دا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دانیشتووی هەرێمی كوردستانن ، هەروەها دەستیانگرت بەسەر بڕی 18.000 دۆلاری ئەمریكی ساختەدا كە مەبەستیان بووە لەناو هەرێمی كوردستان ساغیبكەنەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەكاتی دەستگیركردنیان دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و چەكێكی جۆری دەمانچەی بێمۆڵەت، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباران بە ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان: بەهۆی ناجێگیری نرخی مریشکەوە بەشێکی زۆرمان مایەپووچین

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ناجێگیری نرخی مریشکەوە بەشێکی زۆرمان مایەپووچین و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە. نازم عەبدوڵا،…
Total
0
Share