بومەلەرزەکەی تورکیا توێکڵی زەوی زیاتر لە حەوت مەتر جوڵاندووە

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد)، زانیاریی نوێی سەبارەت ئاشکراکرد بەو دوو بومەلەرزە وێرانکەرەی تورکیا و سوریای گرتەوە، کە گووڕەکانیان 7.8 و 7.6 پلەی رێختەر بوو.

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی مەرەشی باکووری کوردستانەوە توێکڵی زەوی 7.3 مەتر جوڵەی کردووە .

ئۆرهان تاتار، بەڕێوەبەری کەمکردنەوەی مەترسیی بومەلەرزە لە دەزگای ئافاد رایگەیاند، “بەهۆی دوو بومەلەرزەکەوە بۆ ماوەی دوو خولەک توێکڵی زەوی بە توندی جوڵاوە، قووڵایی ئەم دوو بوومەلەرزەیە لە نێوان 8.5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە ژێر ڕووی زەویدا بووە”.

ئەمانەی خوارەوە گرنگترین زانیارییە کە لەلایەن تەتارەوە پێشکەش کراوە:

دوو بوومەلەرزەکە ڕووبەرێکی بەرفراوانی تورکیای گرتەوە کە لە ڕووبەری زۆرێک لە وڵاتانی جیهان گەورەترە.

ژمارەی ئەو پاشەلەرزانەی کە لە نێوان 3 بۆ 4 پلە بووە بە پێوەری رێختەر گەیشتە 1253 پاشلەرزە، لە کاتێکدا ژمارەی دوای بوومەلەرزە لە نێوان 4 بۆ 5 پلەی بە پێوەری ڕێختەر گەیشتە 394 پاشلەرزە.

تا ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان بە بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا و سوریا 41 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هاوکات ملیۆنان کەس پێویستییان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە.

بابەتی پێشتر

هێزێكی فەرەنسی بەشداری لە پرۆسەیەكی ئەمنی لە كەركوك دەكات

بابەتی دواتر

ئاسایش باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌منستی: تاڵیبان چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به‌ كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌فغانستان كوشتووه‌

ڕێكخراوى لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی “ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ” ئاشكرایكرد، “چه‌كدارانى تاڵیبان چه‌ندین تاوانى كوشتنیان ده‌رهه‌ق به‌ كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌ی ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه‌”. له‌…
Total
0
Share