واشنتن كاتی كوشتنی سەركردەكەی داعش ئاشكراكرد

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا روونیدەكاتەوە، كوژرانی سەركردەكەی داعش لە تشرینی یەكەمی رابردوودا بووە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، كوژرانی ئەبو حەسەن هاشمی قوڕەیشی سەركردەی داعش لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا بووە.

دوێنێ لە تۆمارێكی دەنگیدا كە لە كەناڵی (داعش) لە تیلیگرام بڵاوكرایەوە، رێكخراوەكە سەرەڕای داننان بە كوژرانی قوڕەیشی، دیاریكردنی ئەبو حسێن قوڕەیشی وەك سەركردەی نوێ ئاشكراكرد.

هیچكام لە واشنتن و داعش چۆنیەتی كوژرانی سەركردەكەی داعشیان ئاشكرانەكردووە.

ئەبو حەسەن هاشمی قوڕەیشی دوای كوژرانی ئەبو ئیبراهیم هاشمی ئەلقوڕەیشی سەركردەكەی ئەوكاتی داعش لە 3ی شوباتی رابردوودا وەك سەركردەی رێكخراوە پەرگیرەكە دەستنیشانكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە و زانیاری.. ئیسرائیل بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانی خاپووركرد

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانیان خاپووركرد. گوندەكە ناوی “عەراقیب”ـە، بەشێك لە دانیشتووان خێمەیان هەڵداوە…
زیاتر ببینە

دوێنێ لە كابول بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لەگەڵ مەلا بەرادەر كۆبووەتەوە

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكرد، دوێنێ بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا، لە كابول لەگەڵ مەلا عەبدولغەنی بەرادەر كۆبووەتەوە. ڕۆژنامەی (واشنتن…
Total
0
Share