رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

لەسەر رێگای پشتێنەی شاری کەلار رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و بە هۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە جۆری میتسوبیشی پیکاب و مارسیدس مان، لە رێگای پشتێنەی شاری کەلار پێکیاندادا و بەهۆیەوە زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

ئاشکراشیکرد، شۆفێر و سەرنشینی پیکابەکە برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسترایەوە سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: بەهۆی راگرتنی خەرجییەکانمان هیچ بڵاوکراوەیەکمان نابێت

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگیرانی خەرجییەکانیان هیچ بڵاوکراوەیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبێت. کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر…
Total
0
Share