کەشناسی: ئەمڕۆ خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەوپێیە لە ئەمڕۆوە خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵێکی سووک بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.

پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای سبەینێ دەریدەخەن، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێت لە هەمان پلەکانی ئەمڕۆ.

هەروەها دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ خۆڵبارین و سبەینێش خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، سێ تۆمەتباریان…
Total
0
Share