ئاگر لە مۆڵێكی هەولێر كەوتەوە

ئاگر لە مۆڵێكی هەولێر كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوەوە كۆنتڕۆڵكرا.

ئەمشەو باڵەخانەی تابلۆمۆڵ لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر ئاگریگرت و پاش ماوەیەك لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوەوە كۆنتڕۆڵكرا.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، رووداوەكە تەنها زیانی ماددی هەبووە، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

بەدروستی سەرچاوەی ئاگرەكە نازانرێت، بەڵام پێدەچێت لە چێشتخانەیەكی مۆڵەكەوە سەریهەڵدابێت.

بابەتی پێشتر

سیاسەتی خۆسەپاندن و تیرۆر تا کەی بەردەوام دەبێت؟

بابەتی دواتر

زیاد جەبار: داهاتی حكومەتی هەرێم زۆرباشە و دەتوانرێت مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچە دابەشبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یادی رۆژی هەڵەبجە دیاریکرا

ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە ‏دیاریکردنی رۆژی هەڵەبجە کۆبوونەوە، رۆژی 24ی مانگی ‌‏11ی هەموو ساڵێک وەکو…
Total
0
Share