باکووری کوردستان.. بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکەوە دەیان کەس برینداربوون

لە پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستان باڵەخانەیەک ڕووخا و بەهۆیەوە 13 کەس برینداربوون و بەپێی وتەی بەرپرسانی شارەکەش ئەگەری هەیە زیاتر لە 20  کەس لەناو باڵەخانەکەدا بووبن.

ڕووداوەکە لە شارۆچکەی یەشیلیورت ڕوویداوە و ئەو باڵەخانەیەی ڕووخاوە دوو نهۆم بووە و کاری نۆژەنکردنەوەی تێداکراوە، تائێستاش هۆکاری ڕووخانی باڵەخانەکە نەزانراوە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی شارەکە کە قسەیان بۆ میدیاکانی تورکیا کردووە، لەناو باڵەخانەکەدا زیاتر لە 20 کەس هەبوون کە 13ـیان دەرهێنراون و تیمەکان بەردەوامن لە دەرهێنانی ئەوانەی لەباڵەخانەکەدابوون.

تەندروستیی مەڵاتیاش ئاشکرایکردووە کە دۆخی تەندروستیی ئەو 13 بریندارە تەنها دووانیان مامناوەندە و 11 بریندارەکەی دیکە تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پێشتر

ئەنتۆنی بلینكن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئەنجامدا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت 85 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share