دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

سبەی یەكەم وەزارەت وەریدەگرێت

لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش دیاریكرا.

بەپێی ئەو ڕاگەیەنراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، سبه‌ینێ مووچه‌ی مانگی 10ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو و بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.

حكومەتی هەرێم لە 25ی هەموو مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات و بەپێی داهاتەكانی بەردەستی لیستی مووچەی وەزارەت و فەرمانگەكان بڵاودەكاتەوە.

ئەمە چوارەم مانگە لەسەریەك حكومەتی هەرێم مووچە بێلێبڕین دابەشبكات، كە پێشتر بە لێبڕینی 21%ــەوە بوو بە بیانووی نەبوونی داهاتی تەواو.

بەرپرسانی حكومی توانای دابەشكردنی مووچە بێلێبڕین دەبەستنەوە بە ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدادەوە، كە تائێستا بۆ ئەم مانگە نەگەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشتریش وتومانە 111 هەوڵی گزیكردن هەبووە
وەزارەتی پەروەردە بۆ عومەر فەقێ: قسەکردنی نابەرپرسانە ڕەتدەکەینەوە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی قسەكانی عومەر فەقێ ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، “پێشتریش ڕامانگەیاندبوو 111 هەوڵی گزیكردن لە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی…
Total
0
Share