فاسۆلیا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە

فاسۆلیا و ئەودوای پاقلەمەنییەكانی دیكە سەرچاوەیەكی باشی پڕۆتینی رووەكی و ریشاڵ و زۆرێك لە سەرچاوە خۆراكییە گرنگەكانن، بەڵام چی لەبارەی سوودیانەوە بۆ دڵ هەیە؟

توێژینەوە نوێیەكان ئاشكرایانكردووە كە یەكێك لە گەورە سوودەكانی فاسۆلیا و پاقلەمەنییەكانی دیكە كەمیی مەترسی تووشبوونە بە نەخۆشییەكانی دڵ. ئەو توێژینەوانە دەڵێن، خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە پاقلەمەنییەكان رێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش (LDL) دادەبەزێنێت و كۆلیسترۆڵی سوودبەخش (HDL ) زیاددەكات، وەك ئەوەی لە سایتی (Zentrum Der Gesundheit)ی ئەڵمانیدا هاتووە.

هەر بەپێی ئەو توێژینەوە پاقلەمەنییەكان ریشاڵ و دژە ئۆكسانەكانیان تیایە، كە دەبنەهۆی دابەزاندنی فشاری خوێن و كەمكردنەوەی هەوكردن.

فاسۆلیا و پاقلەمەنییەكان كار لەسەر رێكخستنی ئاستی شەكر لە خوێندا دەكەن، ئەمەش سوودی گەورەی هەیە بۆ نەخۆشانی شەكرە، ریشاڵ وادەكات مژینی گلۆكۆز لە خوێندا خاوببێتەوە، بەتایبەتیش دوای ژەمەكانی رۆژانە. زانراوە كە ئاستی شەكری خوێن پاش نانخواردن بەرزدەبێتەوە.

هەروەك ئەو خۆراكانە سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتینی رووەكیی پێویستن بۆ بونیادنان و پارێزگاری لە پێكهاتە ماسولكەییەكان. پرۆتینی رووەكی بەوە جیادەكرێتەوە كە رێژەیەكی كەمتری ترشە چەورییە تێرە زیانبەخشەكانی تیایە.

سایتە ئەڵمانییەكە دەڵێت، پاقلەمەنییەكان و لە سەرووشیانەوە فاسۆلیا، هەستی تێربوون زیاددەكات، بەهۆی بوونی رێژەیەكی باشی ریشاڵ و پرۆتین، كە وادەكات گەدە بۆ ماوەیەكی درێژتر پڕبێت و بەمەش پارێزگاری لە سەقامگیری ئاستی شەكر لە خوێندا دەكات.

س: سایتی DWی ئەڵمانی

بابەتی پێشتر

تایتانیك دەردەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

سیاسەتی خۆسەپاندن و تیرۆر تا کەی بەردەوام دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانیی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لێدەدات

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی رایدەگەیەنێت، بیر لە پێکهێنانی لیژنەیەکی شارەزادەکەنەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون…
Total
0
Share