دەستەی دەستپاكیی عێراق، بە بەهای زیاتر لە 37 ملیار دینار گەندەڵیكردنی لە چەند پڕۆژەیەكدا ئاشكراكرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی دەستپاكیی عێراق، راپۆرتێكی دیكەی لەبارەی گەندەڵیی دارایی لە پڕۆژەكانی خزمەتگوزاریدا بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە 14 پڕۆژەی دروستكردنی رێگە و قیرتاوكردندا، بە بەهای 36 ملیار دینار گەندەڵی كراوە.
راپۆرتەكە ئاشكرایكردووە، هەموو گەندەڵییەكان لە یەك پارێزگادا كراون كە دیالەیە و پارەكان بە جۆرێك گەندەڵییان تیادا كراوە كە تێچووی پڕۆژەكان بە زۆر زیاتر لە تێچووی راستەقینە دیاریكراون.
بەپێی راپۆرتی دەستەی دەستپاكی، گەندەڵییەكی دیكە بە بەهای یەك ملیار و زیاتر لە 292 ملیۆن دینار لە دابینكردنی پێداویستیی خوێندنگەكانی هەمان پارێزگادا كراوە.