بەرزترین رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە منداڵاندا شێرپەنجەی خوێن

نەخۆشخانەی هیوا ئامارەکانی ساڵی رابردووی تووشبوونی منداڵانی بە شێرپەنجە بڵاوکردەوە، بەپێی رێژە تۆمارکراوەکان زۆرترین تووشبوو لە جۆری شێرپەنجەی خوێنە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا 212 منداڵی تووشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بوون، %73.6ی خەڵکی ناو پارێزگای سلێمانی بوون، %26ی خەڵکی دەرەوەی شاری سلێمانی بووە .

ئاماژە بەوەشکراوە، رێژەکە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر زۆر زیاتر بووە، چونکە لە ساڵانی پێشوودا 55%یان خەڵکی سلێمانی بوون و 45%یان خەڵکی دەرەوەی شارەکە بوون، ئەمساڵ بەرزبووتەوە بۆ %73.

لە نەخۆشخانەی هیوا لە بەشی منداڵان تووشبوو لە لەدایکبوونەوە وەردەگرن تاوەکو تەمەنی 18 ساڵ.

بەپێی هەڵسەنگاندن و توێژینەوەکانی نەخۆشخانەکە، باوترین جۆری شێرپەنجەش لە منداڵاندا شێرپەنجەی خوێنە کە رێژەی 23 – 25%ی منداڵانی تووشبوو لە نەخۆشخانەی هیوا شێرپەنجەی خوێنیان هەیە.

هەروەها شێرپەنجەی کۆئەندامی دەمار لە پلەی دووەمدایە و %20ی تووشبووانە لە منداڵاندا.

ئاماژەی بەوەکردووە، رێژەی تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە لە کوردستان ستانداردە جیهانییەکانی تێنەپەڕاندووە و تا ئێستا لە نیوە یان کەمێک زیاتری ستانداردە جیهانییەکەیە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ژینگە: کۆی پاشماوەی خۆراک لە رۆژێکدا لە عێراق دەگاتە 20 ملیۆن تۆن

بابەتی دواتر

لە چەند پڕۆژەیەكدا بە بەهای 37 ملیار دینار گەندەڵی كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share